نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دیاری کرا

نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دیاری کرا


تایبەت بە (باس)ی ڕاگەیاند، لە ھەفتەی رابردووەوە دەستیان کردووە بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر.



مستەفا تەھا جەبار گوتی: "ئەو بڕە پێویستەی نەوت کە بۆمان دابین دەکرێت دابەشی دەکەین، بەردەوامیش دەبین تا دەگاتە ناو شاری ھەولێر".



ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو ھەڵکشانەی نرخی نەوتی سپی کە بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادروست لە ماوەی رابردوودا ھەبوو، بە دابەشکردنی نەوت نرخەکە دەستی بە داکشان کردووە”.



مستەفا تەھا ئاشکراشی کرد، لەو ماوەیەدا بەرمیلێک نەوتی سپی تاوەکو ١٤٠ ھەزار دیناریش بەرز بووەوە، بەڵام دوای دابەشکردنی نەوت لە ھەولێر نرخەکە ٢٠ بۆ ٢٥ ھەزار دینار دابەزیوە".



بەڕێوبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی ھەولێر روونی کردەوە، چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا کاریگەریی باشی دەبێت لە دابینکردنی زیاتری نەوتی سپی بۆ ھەولێر و پارێزگاکانی تر، گوتیشی: "چونکە یەکێک لە کێشەکان پێوەستە بە نەوت و سووتەمەنی و رێککەوتن کراوە چارەسەری بکەن”.



لەو ماوەیەدا بڕی بڕی ٣ ملیۆن لیتر نەوت لە بەغدا ھاتووە بۆ پارێزگای ھەولێر و ھەوڵ ھەیە زیاتر بکرێت، لە کاتێکدا ئەو بەرپرسە روونی کردەوە، بڕی ٣٠ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی و ٢٠ ملیۆن لیتریش بۆ دھۆک رەوانە کراوە، گوتیشی: "٥ ملیۆن لیتر بۆ ھەولێر داندراوە، ئەوەش زۆر کەمە و ھەوڵ ھەیە بڕەکە زیاتر بکرێت و پارێزگاش لە ھەوڵدایە تا بەرمیلێک نەوت بدرێتە ھەر خێزانێکی ھەولێر".



بۆ دابەشکردنی یەک بەرمیل نەوت بۆ ھەر خێزانێکی سنووری پارێزگای ھەولێر دەبێت ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت ئامادە بکرێت.



ئەو بەرپرسەی دابەشکردنی نەوت جەخت دەکاتەوە، ھیچ بڕیارێک پێشووتر و ئێستاش نەدراوە بۆ دابەشنەکردنی نەوت، ئەوانەشی ئەو ھەواڵەیان بڵاو کردەوە زیانیان بە ھاووڵاتییان گەیاند، گوتیشی: "ئەو نەوتەی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت بە بڕیاری پارێزگاری ھەولێر بەرمیلی ٥١ ھەزار دینار وەردەگیرێت".



لە ساڵانی پێشوودا بۆ ھەر بەرمیلێک نەوتی سپی کە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرا ٤٣ ھەزار دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرا.



پێشووتر لە ٢٥ی ٥ی ٢٠١٦، بەپێی فەرمانێک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دووپاتی کردووەتەوە کە وەزارەتەکە ناتوانێت پشتیوانی بۆ نەوتی سپی دابین بکات، تەنیا دەتوانێت لە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بڕێک نەوت دابین بکات.
Bas News-
Top