سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/10/4)، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كرد كە پێكهاتبوو لە كریستیەن تۆرنێر بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە، گوین جێنكیس جێگری ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی، فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و جۆن شارپ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئەوەی پێزانینیان هەبوو بۆ ڕۆڵی گەلی كوردستان و قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان، سەرۆك بارزانییان لە ستراتیژی و هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی دەروەی بریتانیا لەبارەی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگادار كردەوە و جەختیشیان لە بایەخ و گرنگیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بۆ ئاساییشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان كردەوە.
دەقی ناوەرۆکی دیدارەکە:
ڕۆژی سێشەممە 4ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا كرد كە پێكهاتبوو لە كریستیەن تۆرنێر بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە و گوین جێنكیس جێگری ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی و فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و جۆن شارپ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئەوەی پێزانینیان هەبوو بۆ ڕۆڵی گەلی كوردستان و قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان، سەرۆك بارزانییان لە ستراتیژی و هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی دەروەی بریتانیا لەبارەی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگادار كردەوە و جەختیشیان لە بایەخ و گرنگیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بۆ ئاساییشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان كردەوە. ئەوەیشیان ڕاگەیاند كە هاتوونە لە نزیكەوە ئاگاداری هاوكێشە سیاسییەكان و پێشهاتە مەیدانییەكان بن لە عێراق و ناوچەكە و هەروەها دەرئەنجامەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیای كرد و لە گوتەیەكدا باسی لە ئەولەویەت و سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان لەمەڕ شەڕی داعش و قۆناغی دوای داعش و بابەتی ئاوارەكان كرد. هەروەها قۆناغەكانی مێژووی گەلی كوردستان و مەسەلەی شەراكەت لەگەڵ دەوڵەتی عێراق شی كردەوە و ڕۆشنایی خستەسەر داواكاری گەلی كوردستان و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا هاوڕابوون كە بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی كێشە و گرفتی قووڵ ڕەهەندە سیاسییەكانی قۆناغی دوای داعش لەبەرچاو بگیرێت و بە هەماهەنگی و هاوكاریی هەموو لایەك كاری بۆ بكرێت. هەروەها شاندی میوان پشتیوانیی خۆیان بۆ سیاسەتی دیالۆگ و دانوساندنی سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و جەختیان لەوە كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئەو جۆرە ستراتیژ و سیاسەتە دەبێت.
باسنیوز
