هۆڵه‌ندا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تۆكمه ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 4/10/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له جانێت ئه‌لبێردا، كونسوڵی نوێی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان، كرد.
له دیدارێكدا، جانێت ئه‌لبێردا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌كار بووه و سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد، هاوكات ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانی نێوان هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستان دا و ئاماده‌ییی خۆی نیشان دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا.
هه‌روه‌ها كونسولی نوێی هۆڵه‌ندا ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رز نرخاند و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌لبێردا، ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێشوازیان له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه، ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا سه‌ردانی مه‌یدانیی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌كی باشیان هه‌بێت و بتوانن له دابینكردنی پێدوایستی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران هاوكاربن، به‌تایبه‌تی كه پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها پاڵپشتی و هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنی كار و ئه‌ركه‌كانی نیشان دا، هاوكات سوپاسی هاوكارییه‌كانی هۆڵه‌ندای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی سه‌ربازیی هۆڵه‌نداوه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به دوا سه‌ردانی خۆی و دواتر سه‌ردانی بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا كرد، كه لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی هه‌بووه و ئاشكرای كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆكان، چونكه ته‌نیا به دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هاوكات له‌باره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ره.
باسنيوز
