پەرلەمانتارێك: شاندێکی دیکەی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنەکان دەچێتە بەغدا
ڕێناس جانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "بارزانی، لە بەغدا ڕایگەیاند كە شاندێكی دیكە سەردانی بەغدا دەكات، چونكە بارزانی لەوە دەچێت ئیشی ئەو نەبێت بچێتە ناو كاروباری هونەریی ڕێككەوتنەكان، بۆیە دەكرێت ئەو پرسانە بە لێژنەی تایبەتمەند بدرێت، بۆیە بڕیارە شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا بێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی خستەڕوو: "بەشێك لە كاری شاندەكە بریتییە لە پرسی ناردنی بودجە، بەشێكی دیكەش پرسی ڕێككەوتنەكانە، كە زیاد لە تایبەتمەندییەكی تێدایە".
گوتیشی: "حكوومەتی عێراقی بە هەندێك بابەت ڕازی بووە كە لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە".
باسنیوز
