توركیا چۆن ده‌ڕوانێته رۆڵی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه موسڵدا؟
توركیا خۆی ئاماده كردووه تا له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و ره‌ققه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بێت، چونكه ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌و هاوپهیمانییهتهیه كه بۆ لێدانی داعش پێكهێنراوه، به‌ڵام ئه‌لعه‌لاوی كه ماوه‌ی 4 مانگه وه‌كو سه‌رۆكی كونسوڵی گشتیی عێڕاق له ئه‌نكه‌را ده‌ستبه‌كار بووه، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (جمهوریه‌ت)ـی توركی، پێیوایه پێویسته توركیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێدانی داعش ته‌نیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه هاوكاریی هێزه‌كانی عێڕاق بكات بۆ لێدانی داعش، نابێ بیر له‌وه بكاته‌وه به هێزی پیاده به‌شداریی شه‌ڕی موسڵ بكات، چونكه عیڕاق رێگه‌ی پێ نادات.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئه‌مه‌ریكا و له‌ناو فڕۆكه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا ئه‌نجام دا. ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـدا رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند له شه‌ڕكردن دژی داعش، بۆیه گوتی له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا پێشمه‌رگه رۆڵی باشی ده‌بێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باسی له رۆڵی توركیایش كرد و ئاماژه‌ی دا كه ئه‌مه‌ریكایش ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه توركیا به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕه بكات.
سه‌ردانی ره‌سمیی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نكه‌را و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ هه‌بووه. بۆیه رۆژنامه‌ی (سۆزجو) له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی دا كه بارزانی و توركیا هه‌ماهه‌نگیی باشیان هه‌یه تا له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی تایفی روو نه‌دات و دوای ئازادكردنیشی ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی داوه هێزه‌كانیان بكشێنێته‌وه. ئه‌ردۆگان چه‌ندین جار گوتویه‌تی ئه‌وان وه‌كو توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك چاویان له خاكی سووریا و عێڕاق نییه، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت مه‌ترسیی تیرۆر له سنووره‌كانی توركیا لابده‌ن و، ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێڕاق و سووریا.
موراد یه‌تكین رۆژنامه‌نووسی دیاری رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) له وتارێكیدا چه‌ند زانیارییه‌كی ئاشكرا كردووه به‌وه‌ی شاندێكی هه‌واڵگریی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه نوێنه‌ری بارك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشی تیدایه، سه‌ردانی ئهنكهرایان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی یه‌تكین هۆكاری هاتنی ئه‌و شانده باڵایه، قسه‌كردن و پلان داڕشتنه بۆ چۆنیه‌تیی ئازادكردنی موسڵ و ره‌ققه له ده‌ستی گرووپی تیرۆرستیی داعش.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌و شانده باڵایه‌ی ئه‌مه‌ریكایش بگاته توركیا، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سوپاسالاری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیران و هاكان فیدان به‌رپرسی هه‌واڵگریی توركیا ئه‌نجام داوه و، له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی هه‌ستیار كه تایبه‌ت بووه بۆ چۆنییه‌تیی لێدانی داعش، گفتوگۆیان كردووه.
یه‌تكین باسی له‌وه‌یش كردووه كه توركیا مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه به‌شداریی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی ره‌ققه بكات، توركیا له‌و یارییه‌دا نابێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه له وتاره‌كه‌ی یه‌تكین، ئه‌و شانده‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كردووه له شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵدا و، یه‌تكین ئاماژه‌ی داوه كه له داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆڵی بارزانی چییه له‌و شه‌ڕه‌دا، به تایبه‌ت توركیا و ئه‌مه‌ریكا پێیان باشه پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا یاریكه‌رێكی گرنگ بێت.
پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ره‌ققه‌دا یه‌په‌گه به‌شداری پێ ده‌كات، بۆیه پێویستی به توركیا نابێت و ته‌نیا له شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا توركیا و پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا ده‌بێت. به‌ڵام پرسیاره ئه‌وه‌یه تا چه‌ند توركیا ریگه ده‌دات یه‌په‌گه له ئازادكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت؟ چونكه توركیا پێشتر له رێگه‌ی مولوود چاوشئۆغلوهوه ئه‌مه‌ریكای ئاگادر كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه به‌شداریی شه‌ڕی ره‌ققه بكات، ئه‌وكات شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی تایفی روو ده‌دات و یه‌په‌گه هه‌رگیز ره‌ققه چۆڵ ناكات، هه‌روه‌كو چۆن مه‌نبه‌جی چۆڵ نه‌كرد و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و كۆبانێ به یه‌كی ده‌به‌ستمه‌وه.
باسنيوز
