وتەبێژى حکومەتى عێراق: کێشەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم چارەسەركرا
سەعد حەدیسی بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی هەفتەى رابردووی نێوان بارزانی و عەبادیدا، بەشێوەیەکی کۆتایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا رێککەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەک لە پسپۆرانی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بەشە بودجەی هەرێم دەکەن و پشکی هەرێم لە بودجەدا رەوانە دەکرێت.
راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و عەبادی لەسەر دوو پرس رێککەوتوون کە یەکێکیان پرسی شەڕی موسڵە و دووەمیشیان، چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوت و پشکی هەرێمە لە بودجەی گشتی عێراقدا.
پێنجشەممەى ڕابردوو وەفدێک لە هەرێمى کوردستانەوە بەسەرۆکایەتی بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانى عێراق کۆبوونەوە.
ئان ئار تي
