زیاتر لە 5 تەن دەرمان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

زیاتر لە 5 تەن دەرمان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ ئەوەی زیاتر لە 5 تەن دەرمان وەك ھاوكاری بۆ بریندارانی تەقینەوەی حەسەكە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆك گوتي: رەوانەكردنی ئەو بڕە دەرمانە بۆ بریندارانی حەسەكە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە

گوتیشی: "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك رایگەیاندووە كە دەرگای ھوو نەخۆشخانەكانی دھۆك كراوەتەوە بۆ پێشوازیكردن لە برینداران".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "پێشتر بڕیاربوو سێ تەن دەرمان رەوان بكرێت، دواتر بڕیاردرا ئەو بڕە زیاتر بكرێت بۆ زیاتر لە 5 تەن".







K24
Top