چه‌ند بریندارێك ره‌وانه‌ی هه‌رێم كران حه‌سه‌كه؛ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 30 كه‌س
شه‌وی رابردوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له هۆڵی سه‌نابل له سه‌ر رێگای حه‌سه‌كه- سه‌فیا روویدا و داعش به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی راگه‌یاند.
سلێمان ئه‌حمه‌د جێگری هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی كانتونی جه‌زیره به هاوار نیوزی راگه‌یاند "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 30 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه له ناویاندا ژن و منداڵیش هه‌ن گیانیان له ده‌ستداوه و 90 كه‌سی تریش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو كه‌س كه چاوه‌كانیان برینداربووه و به هۆی نه‌بونی ئامێری پزیشكی پێویسته‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه نێردراون بۆ ده‌روازه‌ی سێمالكا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سلێمان ئه‌حمه‌د وتیشی "له ئه‌نجامی گه‌مارۆی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌ده‌ست كه‌می ده‌رمان و ئامێره ته‌ندروستیه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنین و دوا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كه‌ین كه هاوكاریمان بكه‌ن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه وه‌كو ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به پێی توانا هاوكاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌كان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه.
خه‌ندان
