لە تەقینەوەی نێو ئاهەنگەكەی حەسەكە 25 شەهید و دەیان بریندار هەن

لە تەقینەوەی نێو ئاهەنگەكەی حەسەكە 25 شەهید و دەیان بریندار هەن
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەنێو ئاهەنگێك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەكەدا 25 شەهید و ژمارەیەكی زۆر بریندار هەن.

بەپێی زانیارییەكان، كاژێر 21:00ی شەوی دووشەممە 3-10-2016 خۆكوژێك لەنێو ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە رێگای حەسەكە- قامشلۆ خۆی تەقاندووەتەوە.

ژیندار عەبدولقادر، رۆژنامەڤان لە حەسەكە راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەكەدا 25 شەهید و ژمارەیەكی زۆر بریندار هەن.

ژیندار عەبدولقادر گوتیشی "خۆکوژەکە هۆڵی سەنابلی لە باکووری شاری حەسەکە کردووەتە ئامانج، کە ئاهەنگێکی هاوژینی تێدا بەڕێوەدەچوو و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لە تەقینەوەکەدا زیاتر لە 25 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون .

لەبارەی چۆنێتی رووداوەکەش، ژیندار عەبدولقادر گوتی، خۆکوژەکە لە دەرەوەی هۆڵەکە خۆی تەقاندووەتەوە کە ئاهەنگەکەی تێدا بەڕێوەچووە و کردەوەکەش خۆکوژیی بووە، هەروەها ئەوانەی لە تەقینەوەکەدا شەهید و برینداربوون، خەڵکی سڤیل بوون.


رووداو
Top