نرخی نەوت 51 دۆلاری تێپەڕاند
ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (2016/10/3) لە سەعات (9:28) دهقیقهی شەو بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (51) دۆلار (12) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (48) دۆلار و (99) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، کە چوارشەممەی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕیکخراوی ئۆپیک لە وڵاتی جەزائیر کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و دوای ڕێککەوتنەکەش بەماوەیەکی کەم نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
bas news-
