سبەی لە رانیە مووچەی وانەبێژی دابەش دەکرێ
پەروەردەی رانیە ناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ ئاگەدار دەكاتەوە سبەی سێشەممە سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن لە دیوانی پەروەردەی ڕانیە، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی شوباتی رابردوو.
لە ڕاگەیاندنێكی پەروەردەی ڕانیەدا هاتووە "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی ڕانیە ئاگەدار دەکەینەوە کەوا سبەی سێشەممە 4/10/2016 سەردانی بەشی وانەبێژی بکەن لە دیوانی پەروەردەی ڕانیە، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ و هەمان ڕۆژیش دەتوانن سەردانی بانقی ڕانیە بکەن بۆ وەرگرتنی پارە.
Bas News-
