به‌شداربووانی خولێکی پزیشكی پێداویستی پزیشكیان پێ درا
سیروان ڕه‌سول، به‌رپرسى چالاكى و پێگه‌یاندنى لاوانى دیانا ڕاى گه‌یاند: "له ژێرناونیشانى (تاكى ته‌ندروست كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت) ناوه‌نده‌كه‌مان به به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سۆران، خولێكى یه‌ك هه‌فته‌ى فریاگوزارى ته‌ندروستى بۆ 45 لاوى كچ و كوڕى ده‌ڤه‌ره‌كه سازدا‌و ڕۆژانه وانه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكى پسپۆر ده‌وترانه‌وه".
به‌رپرسى چالاكى و پێگه‌یاندنى لاوانى دیانا، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "دواى ته‌وابوونى خوله‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/10/2016 به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى پارێزگاى هه‌ولێرو به‌رپرسانى حزبى و حكوومى، پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ئه‌ندامانمان و ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و میوانان، بڕوانامه و پێداویستى ته‌ندروستى به‌سه‌ر به‌شداربوونى خوله‌كه دابه‌شكرا".
باس‌نیوز
