نه‌جمه‌دین كه‌ریم: سه‌ردانى شانده‌كه‌ى کوردستان بۆ به‌غداد به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى توانده‌وه
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك، "ئه‌مڕۆ 3/10/2016 پارێزگارى كه‌ركووك له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاكه، جه‌ختیكردۆته‌وه كه سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداى تواندۆته‌وه".
هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه: "پارێزگارى كه‌ركووك سه‌ردانى شانده‌كه‌ى به گرنگ وه‌سف كردوه و هیواى خواستوه هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن له دیالۆگ، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیدار به پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 200 هه‌زار قوتابی‌و خوێندكار ڕوویان كردۆته ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه 45 هه‌زاریان له قۆناغى سه‌ره‌تاییدان".
باس‌نیوز
