نه‌جمه‌دین كه‌ریم: سه‌ردانى شانده‌كه‌ى کوردستان بۆ به‌غداد به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى توانده‌وه‌

 نه‌جمه‌دین كه‌ریم: سه‌ردانى شانده‌كه‌ى کوردستان بۆ به‌غداد به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى توانده‌وه‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك، پارێزگارى كه‌ركووك ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌ردوولاى توانده‌وه‌.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك، "ئه‌مڕۆ 3/10/2016 پارێزگارى كه‌ركووك له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاكه‌، جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به‌سته‌ڵه‌كى نێوان هه‌رێمی كوردستان ‌و به‌غداى تواندۆته‌وه‌".

هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: "پارێزگارى كه‌ركووك سه‌ردانى شانده‌كه‌ى به‌ گرنگ وه‌سف كردوه‌ و هیواى خواستوه‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن له‌ دیالۆگ، بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 200 هه‌زار قوتابی‌و خوێندكار ڕوویان كردۆته‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه‌ 45 هه‌زاریان له‌ قۆناغى سه‌ره‌تاییدان".











باسنیوز
Top