باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە ناوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 3\10\2016، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت و گوتی: “ئێستا لە ڕێگاوەم بۆ سلێمانی و بەشداری لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکەم”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئاگاداری ئەندامان دەکرێتەوە، ئەگەر کەسێک نەیەت یان بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکات، ئەوە بابەتێکە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە".
هەر لەمبارەیەوە شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “تەنیا ئەوەندە دەڵێم کە ناچینە نێو هیچ کۆبوونەوەیەک کە دەرئەنجامی نەبێت”.
باسنیوز
