دانیشتووانی عەنکاوە هۆشداری بە پارێزگای هەولێر دەدەن
سروود سه‌لیم، په‌رله‌مانتارى (ئه‌بنا‌ئولنەهرەین)، ڕایگه‌یاند، دواى خۆپیشاندانى خه‌ڵكى عه‌ینكاوه له رێگه‌ى دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كرستیانه‌وه، داواى خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته پارێزگاى هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گۆڕانكارى له‌و پۆسته‌دا نه‌كراوه و خه‌ڵكى عەنکاوە ئاگه‌داریان كردوونه‌ته‌وه کە ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى نه‌كرێت، ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە خەڵکی شارەدێیەکە لەو باوەڕەدان، لە ڕێگەی ئەم گۆڕانکارییەوە دەتواندرێت کاری باشتر بۆ عەنکاوە بکرێت.
لەمبارەیەوە جه‌لال حه‌بیب، به‌ڕێوبه‌رى شارەدێی عه‌ینكاوه‌ى سەر بە پارێزگای هه‌ولێر، ئاشکرا کرد، ئاگه‌دارى ئه‌و هه‌وڵانه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌ى فه‌رمى ئه‌و له به‌رپرسیاریه‌تییە‌كه‌ی دایه و حكوومه‌ت و پارێزگاى هه‌ولێریش چ بڕیارێك بده‌ن و بۆ هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى دیكه‌ى رابسپێرن، ئه‌و ئاماده‌یە. گوتیشی: “هه‌ندێ داوام لێكراوه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مندایه، وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و و چه‌ند داوایه‌كى له‌و شێوه‌یه كه پێویستى به بودجه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌ر شتێك كه نه‌كرابێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی قه‌یرانى دارایی بووه، هه‌ندێ داواى دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى كرستیانه‌كانى عه‌ینكاوه ناگونجێ، ئه‌وه هۆكارى ئه‌و داوایانه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌یه، كه ژماره‌یان ناگات به زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه و هه‌ر به‌رپرسێكیش له كوردستان خه‌ڵكى ناڕازى هه‌یه له به‌رامبه‌رى، ئه‌وه‌ش به ئاسایی ده‌زانین و رێزیان لێ ده‌گرن".
باس‌نیوز
