چۆمان.. دوو هه‌ڵگره‌وه‌ی مین له‌كاتی كاركردن مینیان پێدا ته‌قیه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3/10/2016 له كێلگه مینی (وه‌ڵكه) له گوندی ئێنێی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، مین هه‌ڵگره‌وه‌یه‌ك به ناوی عومه‌ر حاجی حه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 43 ساڵ له كاتی كاركردنیدا مینێكی دژه كه‌سی پێدا ته‌قیه‌وه‌و به هۆیه‌وه قاچی ڕاستی له‌ده‌ست دا، دوایی ڕوواده‌وه‌كه به‌ركه‌وتوه‌كه فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كرێت و ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چۆمان، دواتر بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر كرا.
هه‌ر به هۆی ڕووداوه، مین هه‌ڵگره‌وه‌یه‌كی دێكه به ناوی كارزان سلێمان هه‌مزه، ته‌مه‌ن 24 ساڵ، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ساچمه‌ی ڕووداوه‌كه برینداربووه و ئه‌ویش گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئاشتی له سۆران.
ئه‌و دوو مین هه‌ڵگره‌وه‌یه خێزاندران و یه‌كیان 14 و ئه‌وی دیكه 5 ساڵ خزمه‌تی له‌و بواره هه‌یه، ئه‌مساڵیش 12 كه‌س به‌هۆی بونه‌ته قوربانی، كه به‌هۆیه‌وه (3) كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه‌و (9) كه‌سی دیكه‌شیان بریندار بوون و هه‌ندێكیان قاچ و ده‌ستیان په‌ڕیوه، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی قوربانیان به به‌راورد به ساڵانی پێشوتر به‌رزبۆته‌وه.
باسنيوز
