قایمقامی شەنگال: گومان دەکرێت پەکەکە دوو فەرمانبەرەکەی دهۆکی شەهید کردبێت
ئەمڕۆ دووشەممە 3\10\2016، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، ڕایگەیاند، دوو فەرمانبەر کە وەک پێشمەرگەی خۆبەخش هاتوون، لەسەر چیای شنگال شەهید کراون. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەوەی لەسەر چیای شنگال ڕووی داوە، یەکەمجار نییە، چونکە ئەوان بە قارەمانیی خۆیان بەرگریان لە شنگال کردووە، ئێستاش لەو شوێنەی شەهید کراون کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لێیە”.
مەحما خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت، یەپەگە ئەو دوو فەرمانبەرەی دهۆکی کوشتبێت، بۆیە داوای کرد: “بەزووترین کات هۆکاری کوشتنی ئەو پێشمەرگانە ئاشکرا بکرێت و تاوانبارەکانیشمان ڕادەست بکرێت، چونکە ئۆتۆمبێلەکانیشیان بردوون". گوتیشی: “ڕێکاری تایبەت بەرانبەر بە پەکەکە دەگیرێتە بەر، هەر کەسێک ئەو کارەی کردبێت، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعشدا نییە".
باسنیوز
