ھێزەکانی پێشمەرگە لەھەردوو قۆڵی باشور و رۆژئاوای کەرکووکەوە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ رزگارکردنی شارۆچکەی حەویجە لەدەست چەکدارانی داعش، بەڵام وەک عەرەبە سوننەکان و پێشمەرگە دەڵێن، ئەوەی گرفتی بۆ دەستپێکردنی شەڕی حەویجە دروستکردووە بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبیە لەو شەڕە، حەشدی شەعبیش دەیانەوێت شەڕی حەویجە بکەنە دەروازەیەک بۆ بەشداریکردنیان لەشەڕی مووسڵ.
K24