لە کوردستانەوە دوو شاند سەردانی بەغدا دەکەن

 لە کوردستانەوە دوو شاند سەردانی بەغدا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بە چوونی شاندێک بۆ بەغدا دەکات و پێی وایە کە چوونی ئەو شاندانە گرنگن، بەتایبەتی شاندی حکوومەت.



ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: “دوای شاندەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دووشاند دەچێتە بەغدا، چونکە لەوێ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە لەسەر چوونی ئەو دوو شاندە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شاندێک لەسەر ئاستی حکوومەت بۆ پرسی نەوت و گاز و بابەتە ئابوورییەکان سەردانی بەغدا دەکات، شاندی دووەمیش بۆ بابەتی ئازادکردنی مووسڵ، یارمەتی و هاوکاریی سەربازی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری، سەردانەکە ئەنجام دەدات. گوتیشی: “حکوومەتی عەبادی فشاری لەسەرە، بەڵام ئەوەی لەدەست عەبادی بێت بۆ نزیک بوونەوەی هەولێر و بەغدا بۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان خستویەتیە ڕوو، بەڵام دڵنیام کە ئەو شاندە بەدەست بەتاڵی ناگەڕێتەوە، چاوەڕوان دەکەم هەندێک هاوکاریی دارایی لە بەغداوە بنێردرێت، لەوانەیە پشکێک بۆ فەرمانبەران و پشکێک وەک هاوکاری بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ".










باسنیوز
Top