بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی شاندێکی دیکەی ئێران له سلێمانییه

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی شاندێکی دیکەی ئێران له سلێمانییه
دووەمین شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەیشتە سلێمانی.


سەرچاوەیەک بڵاوی کردەوە، دوێنێ یەکشەممە 2\10\2016، بۆ دووەم جار، شاندێکی ئێرانی بە مەبەستی نێوەندگیری و لێکنزیککردنەوەی باڵە ناکۆکەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەیشتووەنەتە شاری سلێمانی. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە شاندەکە هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەریەک لە ناوەندی بڕیاری یەکێتی و باڵی دەستڕۆیشتووی ئەو حزبە دەدات.



ئەمە لە کاتێک دایە کە پێشتر بەرپرسانی ناوەندی بڕیاری یەکێتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ئەوان بە ”باڵی قۆرخکار“ وەسفی دەکەن، ڕایانگەیاندبوو، کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بووە و بە بنبەست گەیشتوون.



پێشتر شاندێکی ئێرانی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان باڵەکانی یەکێتی سەردانی سلێمانی کردبوو. لەمبارەیەوە ڕێواس فایەق، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: ”بەپێی زانیارییەکانی من، شاندەکەی ئێران هاتوون، نازانم لە لای هێرۆ خان چییان گوتووە، بەڵام لای ناوەندی بڕیار گوێیان گرتووە و گوتوویانە کێشەکە چییە؟ برادەرانی ناوەندی بڕیاریش کێشەکانیان بۆ باس کردوون، ئیتر ئەوان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن“.






k24
Top