عادل عه‌بدولمه‌هدى: تێكچوونى هاوبه‌شیى له ده‌سه‌ڵاتدا وا ده‌كات هه‌ولێر داواى سه‌ربه‌خۆیی بكات
عادل عه‌بدولمه‌هدى، وه‌زیری پێشووى نه‌وتى عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى نیشتمانى (شیعه) له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى بۆ به‌غدا، ده‌نووسێت :" سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى و شاندى یاوه‌رى، مانا و ئاماژه و گرنگى زۆر هه‌یه، پێده‌چێت پاڵنه‌ره‌كه بارودۆخى كوردستان بێت، یان ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕى موسڵ، به‌تایبه‌ت دواى ڕێككه‌وتنى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌سه‌ر پلانه‌كان، یان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پێی ڕابگه‌یه‌نێت، هاوبه‌شى له ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه‌كاندا ئه‌سته‌مه، یان ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌وانه بێت. هه‌رچییه‌ك بێت، سه‌ردانه‌كه دواى سه‌ردانه‌كانى واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره و فه‌ڕه‌نسا و سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى تاران، دێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه، له وتارێكدا له پێگه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووك، ده‌شنووسێت :" كورد به فه‌رمى و ئاشكرا جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵ ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كه‌م هاوبه‌شى، ده‌شڵێن به‌غدا بێ به‌شیان ده‌كات له مافه‌كانیان و به‌غداش ده‌ڵێت ئه‌وان هۆكارى ناكۆكییه‌كانن. خاڵى دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه تێكچوونى هاوبه‌شیى له ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تدا، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌ولێر پاڵ پێوه ده‌نات بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپرسی بكه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرن، له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا نیگه‌ران ده‌بێت و ده‌ڵێت، هه‌ولێر كار و بڕیاره‌كانمان په‌ك ده‌خات".
ئه‌و سه‌ركرده شیعه‌یه، كه هه‌میشه خۆى به دۆستى گه‌لى كورد ده‌ناسێنێت، ده‌شڵێت :" پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به ئێستا و ئیانده‌مانه‌وه هه‌یه، ده‌بێت دوور بكه‌وینه‌وه له موجامه‌له‌ى یه‌كتر و كاردانه‌وه‌كان".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته خاڵه‌كان دیاری بكرێن، ده‌شنووسێت :" مافى هه‌ر گه‌لێكه كه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ى خۆى بدات، جیابوونه‌وه‌ى دوو هاوسه‌ر حه‌قه، هه‌رچه‌نده ناخۆشه، ده‌بێـت هه‌وڵ بده‌ین ڕێگه‌ى لێ بگرین، به‌ڵام كاتێك خۆى ده‌سه‌پێنێت، ده‌بێت به به‌رپرسیارێتیی و هه‌ستكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌موو لایه‌نه‌كان، جێبه‌جێ بكه‌ین".
پاشان دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه كورد دوو پرس ده‌ورووژێنێت، یه‌كێكیان ئاینده‌یه و ئه‌وى دیكه‌ش ئێستا، ده‌شڵێت :" ئه‌وه‌ى ئاینده پێویستى به مه‌رجى كوردستانى و عێراقی و هه‌رێمی هه‌یه، ڕاپرسی قه‌ده‌غه نه‌كراوه، چونكه له ڕێكه‌وتنى سیڤه‌ر هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به ئێستاوه هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه كورد له ساڵى 2005 به حه‌ماسه‌ته‌وه ده‌نگى بۆ ده‌ستوور دا، كه مافه‌كانیان ده‌پارێزێت".
دواجار ده‌ڵێت :" سه‌ردانى شاندێك له‌و ئاسته باڵایه، ڕاگه‌یاندنى نیازى هاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره، بۆیه بۆ پێكهێنانى بۆچوونێكى گشتگیر به‌تایبه‌ت بۆ جوگرافیا و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئاینده، پێویسته له‌وانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه زۆر پێویستن، بۆ ئه‌وه‌ى ئێستا و ئاینده‌ش نه‌دۆڕێنین".
Bas News-
