به‌بێ ڕێككه‌وتنى سیاسى، هه‌وڵی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان سه‌رناگرێ
(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له فراكسیۆنى زه‌ردى نێو پەرلەمانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمانى كوردستان ده‌بێت له‌نێو پەرلەمان له شارى هه‌ولێردا بکرێت و له‌وێ بڕیار ده‌درێت ئایا كۆبوونه‌وه‌ى تر له كوێدا بکرێت."
(شوان) دەڵێ: "ئه‌و بارودۆخه دەرەنجامی تێکدانی تهوافوقە سیاسییەکە بوو؛ ئێستا پێویستمان به ڕێككه‌وتنێكى نوێ هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا؛ بۆیه به ڕاى من كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمانیش بکرێت و نیسابیشیان پێ ته‌واو بكرێت، هیچ ئه‌نجامێكى واى لێ شین نابێت."
به باوه‌ڕی ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پەرلەمانى كوردستان، ئەو کارە هیچ ئه‌نجامێكى نابێت، تا لایەنە سیاسییەکان ڕێک نەکەونەوە؛ ''به‌بێ ڕێككه‌وتنى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەماندا نین و به‌شدارییش ناكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌جروبه‌ى ڕابردوومان هه‌یە."
PDK-
