نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی بەیانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە (2016/10/2)، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەرێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 300 دینار بوو.
Bas News-
