سه‌یدسادق.. به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چوار كه‌س بریندار ده‌بن
عه‌قید حه‌كیم عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 2/10/2016 له گوندی قه‌ده‌فه‌ری سه‌ر به شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی زار بووه، چواركه‌س برینداربوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون و هه‌ندێ له داواكارهكانیش ده‌ستگیركران".
هاوكات ئه‌رسه‌لان حه‌مه عه‌لی، كارگێری ئێشكگر له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له سه‌یدسادق، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌و چوار برینداره سێ كه‌سیان گه‌نج بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان (25 بۆ 30) ساڵیدابوون و به فیشه‌ك بریندار كرابوون، به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵ ده‌بوو، پێم وابێ به (به‌رد یان ئاسن) برینداركرابوو".
باس‌نیوز
