پەرلەمانتارێکی کوردی: شاندەکەی کوردستان لە بەغدا باسی مووچەی پێشمەرگەیان کردووە

 پەرلەمانتارێکی کوردی: شاندەکەی کوردستان لە بەغدا باسی مووچەی پێشمەرگەیان کردووە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هێما بۆ ئەوە دەكات كە شاندەكەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، باسی پرسی مووچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێژنەی ئاسایشی و بەرگری ڕایگەیاند: "لەو شاندەی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، باس لە پرسی پێدانی مووچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك مافێكی رەوای یاسایی و دەستووری كراوە، لەكاتێكدا مووچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەپێی بڕیارێكی سیاسی بڕدراوە".

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەوەش كردەوە: "حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی ناحەق، چەند ساڵە مووچەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بڕیوە، بۆیە دەبێت ئەو مافە بۆ هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە".







باسنیوز
Top