ژمارەی پێشمەرگە مەشقپێدراوەکان لەلایەن راوێژکارە ئەڵمانییەکان ئاشکرا دەکرێت

 ژمارەی پێشمەرگە مەشقپێدراوەکان لەلایەن راوێژکارە ئەڵمانییەکان ئاشکرا دەکرێت
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش ژمارەی پێشمەرگە مەشقپێدراوەکان لەلایەن راوێژکارانی ئەڵمانیاوە ئاشکرا دەکات.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تیوتێکدا لەلاپەڕەی تایبەتیی هاوپەیمانییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا لە سەرەتای شەڕی دژی داعشەوە، مەشقیان بە زیاتر لە 2400 پێشمەرگە کردووە.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە مانگی ئابی 2014، وڵاتانی فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەمریکا و بەریتانیا بە ناردنی چەک و تەقەمەنیی و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەن.








باسنيوز
Top