فیلمێکی دیکۆمێنتاری باس لە دەوڵەتی کوردی دەکات

 فیلمێکی دیکۆمێنتاری باس لە دەوڵەتی کوردی دەکات
فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی (خەونی کورد جەنگ یان ئاشتی) لە دەرھێنانی کەی بەھار و کڵاودیفۆن پلاتییە، ئەم فیلمە یەکەمین فیلمی دیکۆمێنتارییە کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی باس لە بە دەوڵەتبوونی کوردستان دەکات، فیلمەکە بەرھەمی ھاوبەشی کوردستان و بەریتانیایە.

کەی بەھار، دەرھێنەریی فیلمی دیکۆمێنتاری (خەونی کورد جەنگ یان ئاشتی) ڕایگەیاند: "زۆر جار لە میدیاکان کە باسی دەوڵەتی کوردی دەکرێت تەنیا لەشەڕی داعش ناوی دەبەن، ئەمەش ڕووی ڕاستەقینەی کوردستان دەرناخات، ئێمەش بە جیھان دەڵێین کورد تەنیا چەک و تەقەکردن نییە، بەڵکوو کورد خاوەنی کولتوور و مێژوو و خاکێکی دڵڕفێنە".

گوتیشی: "فیلمەکە لە نەورۆزی 2015 لە کوردستان و بەریتانیا و ئەڵمانیا بەزمانی کوردی و ئینگلیزی و چەند ستوونێکی بەزمانی ئەڵمانی و عەرەبی دەستی پێ کردووە، لە مانگی ئابی 2016 تەواو بووە".

فیلمی سینەمایی کوردی (خەونی کورد جەنگ یان ئاشتی) بڕیار وایە سەعات پێنجی ئێوارەی 5/10/2016 لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا نمایش بکرێت.









باسنیوز
Top