ورمێ.. حەوت هاووڵاتیی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران

 ورمێ.. حەوت هاووڵاتیی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە گوندێکی سەر بە شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێ هێرشیان کردووەتەوە سەر گوندی "موشیرئاوا" و پەلاماری خەڵکیان و بێڕێزییان پێ کردوون.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دوێنێ شەممە 2016 -10 -1 هێزێکی چەکداری سوپای پاسداران لە شاری میاندواو هێرش دەكەنە سەر گوندی موشیرئاباد و بە باتومی کارەبایی لە خەڵكی ئەو گوندەیان داوە و بە بیانووی یارمەتیی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات حەوت کەسیان دەستگیر کردووە.

هەروەها ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر مووچە و مەزرای خەڵک و تووشی هەركەس بوون لێیان داون و ٧ كەسیان قٶڵبەست كردووە و بەخەڵكیان گوتووە وەرن تەرمەكانیان ببەنەوە.

لەو پەیوەندییەدا، هێزەکانی سوپای پاسداران، هەمان ڕۆژ چەندین كەسیان لە شارەکانی بۆكان و مەهاباد دەستبەسەر کردووە كە تا ئێستا شوناسیان ناڕوونە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن سوپای پاسداران لە ناوچەکانی موکریان و بەتایبەت لەسەر جادەی پیرانشار مەهاباد دەستی کردووە بە مانۆڕ و بڵاوەکردنی هێزەکانی.










باسنيوز
Top