ورمێ.. حەوت هاووڵاتیی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دوێنێ شەممە 2016 -10 -1 هێزێکی چەکداری سوپای پاسداران لە شاری میاندواو هێرش دەكەنە سەر گوندی موشیرئاباد و بە باتومی کارەبایی لە خەڵكی ئەو گوندەیان داوە و بە بیانووی یارمەتیی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات حەوت کەسیان دەستگیر کردووە.
هەروەها ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر مووچە و مەزرای خەڵک و تووشی هەركەس بوون لێیان داون و ٧ كەسیان قٶڵبەست كردووە و بەخەڵكیان گوتووە وەرن تەرمەكانیان ببەنەوە.
لەو پەیوەندییەدا، هێزەکانی سوپای پاسداران، هەمان ڕۆژ چەندین كەسیان لە شارەکانی بۆكان و مەهاباد دەستبەسەر کردووە كە تا ئێستا شوناسیان ناڕوونە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن سوپای پاسداران لە ناوچەکانی موکریان و بەتایبەت لەسەر جادەی پیرانشار مەهاباد دەستی کردووە بە مانۆڕ و بڵاوەکردنی هێزەکانی.
باسنيوز
