شاندێکی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوکاریکردنی ئاوارەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر تاوتوێ دەکات
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رۆژی یەکشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2016 محەمەد ئیقبال، وەزیری پەروەردە و شاندێکی وەزارەتەکە، لە شاری هەولێر لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی محەمەد ئیقبال و پشتیوان سادق چۆنێتیی هاوکاریکردنی قوتابییە ئاوارەکانی عێراقە لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو لە پرۆسەی خوێندن دانەبڕێن.
لەخۆگرتنی دەیان هەزار ئاوارەی دیکە و قوتابییەکانیان، کە چاوەڕێ دەکرێ بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئاوارەی هەرءێمی کوردستان ببن، تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی پەروەردەی عێراق و کوردستان دەبێت.
بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن, بەهۆی شەڕی تائیفیی و هێرشیرێکخراوی توندڕەوی داعش، زیاتر لە 1.5 ملیۆن هاووڵاتیی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، روویان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە کردووە.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
باسنیوز
