ئەم هه‌فته‌یه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاند، زیاتر له 10 رۆژه لیستی موچه‌یان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه ئه‌مریكییه‌كه كردووه، تا موچه‌ی مانگی هه‌شتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تائێستا رۆژی دابه‌شكردنی دیار نییه.
وتیشی ده‌وترێت كه گوایه ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه "هیوادارین كه وابێت".
له‌ئێستادا موچه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خه‌رجده‌كرێت و به‌شێكی دیكه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
پێشتر جه‌بار یاوه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا لەمانگی تەمموزدا موچەی 36 هەزار پێشمەرگەیداوە كە دەكاتە 26 ملیار دینار، بۆ مانگی ئاب داوایانكردووە موچەی 37 هەزار پێشمەرگە بدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، لەگەڵ خشتەی موچەدا ئەمریكیەكان داوای بەڵگە دەكەن كە موچەكە دراوە بەپێشمەرگە یان نا، بۆ ئەمەش پێشمەرگەكان فۆڕمێك واژۆ دەكەن بۆیە ئەوان بەشداری دابەشكردنەكە ناكەن بەڵكو چاودێری دەكەن.
موچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رۆژانی 29 تا 31 مانگی هه‌شت دابه‌شكراو رۆژی 22 ی مانگی رابردووش كۆتایی هێنرا به دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.
خه‌ندان
