لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات“

لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات“
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاشکرای کرد، شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە 2\10\2016، عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)ی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە سەردانی بەغدا بکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانەکەی ئەنجام دەدات.



ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە سەردانی شاندەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی میکانیزم و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی کوردستان بۆ بەغدا ئاگادارە.



باسنیوز
Top