بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی ئێرانی كۆتایی پێهات
قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، ئاشكرایده‌كات له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌و نووسراوه كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی ئێرانی ده‌ركرابوو، كۆتایی پێهاتووه.
له‌وباره‌یه‌وه، زانا ڕه‌حمان، قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "دوای ده‌ركردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌ماته‌ی هاورده‌كراوی ئێرانی، كه له مانگی ڕابردووه‌وه له‌سه‌ر داواكاری جووتیارانی پێنجوین، بۆیه به‌ڕێككه‌وتنی نێوان قایمقامیه‌ت و به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، بڕیارێكی نوێ ده‌ركرا".
قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه: "به‌پێی ئه‌و بڕیاره، بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه له ته‌ماته‌ی هاورده‌كراوی ئێرانی له‌و مه‌رزه‌وه بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان گیرا".
گوتیشی: "له‌ئه‌مرۆوه كۆتایی به‌و نووسراوه دێت، به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆیی جووتیارانی پێنجوێنیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی ئێرانی له ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه".
Bas News-
