مانگی رابردوو نزیکەی 540 تیرۆرستی داعش کوژراون

مانگی رابردوو نزیکەی 540 تیرۆرستی داعش کوژراون

بەپێی ئامارێکی لقی14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ لەمانگی رابردوو نزیکەی 540 تیرۆرستی داعش کوژراون،کە 18 یان سەرکردەبوونە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەعید مەموزینی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; بەپێی زانیاریەکانی ئێمە لەمانگی رابردوو 538 تیرۆرستی داعش لەپارێزگای موسڵ بەھۆی بۆردوومانی فرۆکەجەنگیەکان وپێشمەرگە وشەری ناوخۆ کوژراون.

سەعید مەموزینی گوتیشی، ھەر لەمانگی رابردوو داعش 109ھاوڵاتی بەشێوەی جیاجیای کوشتووە.

وتیشی، ھەر لەمانگی رابردوو 18 سەرکردەی داعش کوژراون کە لەناو ئەواندا وەزیری راگەیاندنی داعش بەناوی عەبدولحەمید چیچانی ووەزیرزانیاریش ھەبووە بەناوی وەلیدعادل حەسەن کەھاوکات نوێنەری ئەمیری داعش بووە .
Payamner-
Top