تارق حه‌رب: بارزانى داواى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات نه‌ك جیابوونه‌وه و ئه‌وه‌ش پرسێكى یاساییه
پسۆرێكى یاسا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ڕووی یاساییه‌وه، ده‌سته‌واژه‌ى "سه‌ربه‌خۆیی" جیاوازه له ده‌سته‌واژه‌ى " جیابوونه‌وه، ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه "سه‌ربه‌خۆیی" له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پرسێكى ڕێگه‌پێدراوه، به‌ڵام جیابوونه‌وه نا یاساییه.
تارق حه‌رب، پسپۆرى یاسا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕوونی ده‌كاته‌وه :" له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تیایدا گوته‌كانى بارزانى له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له دواى كۆبوونه‌وه‌ى له گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نیشتمانى به سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم، هاتووه".
به گوته‌ى ئه‌و شاره‌زایه، بارزانى له كۆنگره‌كه‌دا وشه‌یه‌كی گوتووه، كه مانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه، گوتیشی :" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ڕوونى و ئاشكرا ده‌سته‌واژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى ڕاستكرده‌وه كه عه‌مار حه‌كیم باسى كرد، بۆیه گوتى سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك جیابوونه‌وه، چونكه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه فره‌مانایه و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، واتا هه‌رێم له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكوه داگیر كراوه و ئه‌و هه‌رێمه ڕزگار ده‌كرێت و مافى سه‌ربه‌خۆبون به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێت كۆتایی به‌و داگیركارییه بهێنرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ده‌سته‌واژه‌ى جیابوونه‌وه، ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له وڵاتێك جیا ده‌بێته‌وه و پێشتر به‌یه‌كه‌وه بوون، هیچ داگیركارییه‌كیش نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سوودان ڕووی داكه به‌شێكى لێ جیابووه‌وه و وڵاتێكى نوێ به‌ناوى باشوورى سوودان پێكهێنرا، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی نموونه‌ى زۆره وه‌ك سه‌ربه‌خۆبوونى عێراق له داگیركارى به‌ریتانیا.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه سه‌به‌خۆیی پرسێكه كه ده‌ستوورى ده‌وڵه‌ت حوكمى به‌سه‌ردا ناكات، به‌ڵكو یاسای نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسه، گوتیشی :" سه‌ربه‌خۆیی پیچویستى به‌ڕێكارى ده‌ستورى و یاسایی نییه، بۆیه ئه‌و پرسه له پرسێكى ناوخۆییه‌وه ده‌بێته پرسێكى نێوده‌وڵه‌تى كه په‌یوه‌سته به مافى چاره‌ى خۆنووسینی گه‌لانى داگیركراو.
له كۆتاییشدا، ده‌ڵێت :" ئاماژه‌ى مه‌زنى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌یه كه به واتاى ئه‌وه دێت به‌شێكى بچووك، به‌شه گه‌وره‌كه ده‌رده‌كات، به‌ڵام جیابوونه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه، به‌شێكى بچووك، به‌شه گه‌وره‌كه جێ ده‌هێڵێت، سه‌ربه‌خۆییش له چاو یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا پرسێكى یاساییه، به‌ڵام جیابوونه‌وه نایاساییه.
Bas News-
