فەرماندەیەکی پێشمەرگە: بۆردومانکردنی داعش لە دەوروبەری مووسڵەوە بۆ ناو شار گواستراوەتەوە

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: بۆردومانکردنی داعش لە دەوروبەری مووسڵەوە بۆ ناو شار گواستراوەتەوە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەمەودوا بەچڕی بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 1\10\2016، حەسەن خاڵە حوسێن، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ، ڕایگەیاند: “هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە دەوروبەری مووسڵەوە بۆ سەنتەری شارەکە گوازراوەتەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لەناو شاری مووسڵیان داوە. گوتیشی: “چەند بارەگایەکی داعش لەناو شاری مووسڵ کراونەتە ئامانج، کوژراوی زۆریان هەبووە و ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە نزیکبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی شارەکە".








باسینوز
Top