حوسێن یەزدانپەنا: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە خانەوادەی پێشمەرگەکانمان دەکات

 حوسێن یەزدانپەنا: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە خانەوادەی پێشمەرگەکانمان دەکات
جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە فشار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر خانەوادەی پێشمەرگەکانیان هەیە و هەڕەشەیان لێ دەکرێت.

حوسێن یەزدانپەنا، جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند لایەکەوە، هەوڵی فشار دروستکردن لەسەر خانەوادەی پێشمەرگەکانمانەوە داناوە، بۆ ئەوەی واز لە خەبات و تێکۆشانیان بهێنن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی ئەو گوشارانەیە کە دەدرێت بۆ ئەوەی ڕێگا لە پێشڕەویی پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی جەنگ بگیرێت.








باسنیوز
Top