حوسێن یەزدانپەنا: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە خانەوادەی پێشمەرگەکانمان دەکات
حوسێن یەزدانپەنا، جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند لایەکەوە، هەوڵی فشار دروستکردن لەسەر خانەوادەی پێشمەرگەکانمانەوە داناوە، بۆ ئەوەی واز لە خەبات و تێکۆشانیان بهێنن”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی ئەو گوشارانەیە کە دەدرێت بۆ ئەوەی ڕێگا لە پێشڕەویی پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی جەنگ بگیرێت.
باسنیوز
