لێژنەی پەروەردە: داوادەکەین چارەسەرێکی گونجاو و خێرا بدۆزرێتەوە
د. شوان قەڵادزەیی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “راوەستانی پرۆسەی پەروەردە کارەساتە، دەبێت چارەسەرێکی گونجاو و خێرا بۆ دۆخی پەروەردە لە کوردستان بدۆزرێتەوە، بەتایبەت چارەسەری گرفتی مووچەی مامۆستایان و دەستکاریی تەواوی سیستەمی مووچە بکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ 1\10\2016 لە هەرێمی کوردستان ڕووی دا، لە هەولێر و دهۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و لە سنووری پارێزگای سلێمانیش بایکۆتکردن دەستی پێکرد، بە “کارەسات” ناو برد و گوتی: “ناکرێت لە پارێزگایەک دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و پارێزگایەکیش بایکۆت بکات، گرنگە کار بۆ ئەوە بکرێت کە کەرتی پەروەردە پەکی نەکەوێت".
شوان قەڵادزەیی پێی وایە: "ناکرێت ئەو حزبانەی بەشدارن لە حکوومەت، خۆیان لە بەرپرسیاریەتی بدزنەوە”، بەڵکو داوا دەکات، هەموو لایەک کار بۆ ئەوە بکەن کە ئەمساڵ دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی قوتابیاندا دانەخرێن و پرۆسەی خوێندن بەئاسایی بەڕێوە بچێت.
باسینوز
