تەییب: چوونی شاندی باڵاى هەرێم بۆ بەغدا، لە سێ رووەوە گرینگیی خۆی ههیه
(موئەیەد تەییب)، گوتی: "چوونی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی) لە سێ رووەوە گرینگیی خۆی هەیە، یەكەم، هەندێك دەنگ لەناو هەرێمی كوردستان دەیانگوت كە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پارتی هەڵوێستێكی وشكی هەیە بەرانبەر بە بەغدا و، ئەو كێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەن هەموو دەگەڕێنەوە بۆ پارتی، كە ئەوان دەیانگوت چارەسەر لە بەغدا هەیە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و، یەكێتی بە هەر دوو باڵی خۆی، لەگەڵ یەكگرتوو و چەند حزبێكی دیكە چوونەتە بەغدا بۆ ئەوەی لەو چارەسەرییە بگەڕێن، ئەوە وەك وەڵامێك بۆ ئەوان كە بۆ چارەكردنی كێشەكان هیچ كاتێك هەڵەی هەرێم نەبووە، بەڵكو بەغدا هەڵوێستێكی وشكی بەرانبەر بە هەولێر هەیە".
(تەییب) گوتیشی: "(جۆ بایدن) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردووە، بێگومان لەگەڵ (عەبادی)ـیش قسەی كردووە، شەڕی مووسڵ نزیك بووەتەوە و سەرۆكی هەرێمیش بۆ ئەمەریكای سەلماند كە ئێمە لەگەڵ چارەكردنی كێشەكانین لەگەڵ بەغدا".
ئەو سیاسەتمەدارە هەروەها دەڵێ: "(سەرۆك بارزانی) سەنگی خۆی هەیە لە بەغدا و بەوشێوەیە نییە كە هەندێك لایەن پیشانی خەڵكی كوردستانی دەدەن كە دژی هەرێمی كوردستانن، یان هەموو پەیوەندییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدادا پچڕاون، بەو پێشوازییە گەرمەی لە شاندی هەرێم كرا بۆ هەموو لایەنەكان ڕوون بووەوە كە ( سەرۆك بارزانی) كەسێكی گاریگەرە لەسەر ئاستی ناوچەكە و دۆستیش ماون لە بەغدا، شاندی هەرێم هەڵوێستی خۆی دیار كردووە بۆ چارەكردنی هەموو ئەو كێشانەی بە هەڵواسراوی لە نێوان هەولێر و بەغدادا ماونەتەوە، لەو باوەڕەدام هەموو لایەنەكانیش بۆ بەغدایان دیاری كرد ئەگەر ناكۆكییش لە هەرێمی كوردستان لە نێوان لایەنەكاندا هەبێت، بەڵام لەو ئاستەدا نییە كە هێزە سیاسییەكانی كوردستان نەتوانن لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان كۆك بن".
KDP
