په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب: بارزانی و حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه ڕێك كه‌وتوون
(محه‌ممه‌د ئه‌لتائی) له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌تسبووك وای نووسیوه: ''دواسه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) بۆ به‌غدا چه‌ندان ڕێككه‌وتنی ڕانه‌گه‌یێندراو له‌خۆ ده‌گرێ''، ئاشكرایشی كردووه كه، ''یه‌كێك له ڕێككه‌وتنه‌كان، له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه بووه، ڕاگه‌یاندنیشی به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی نێوان هاوپه‌یمانه‌تییه سیاسییه نوێكان و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رجه نوێكان ده‌بێ له نێوانیاندا.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (ئه‌لتائی)، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان، هاوپه‌یمانه‌تیی نوێ له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێ لایه‌نی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی شیعه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی باڵا و حزبی ده‌عوه(باڵی عه‌بادی) و ڕه‌وتی سه‌دردا دروست ده‌بێ، به‌ڵام مه‌رجداریش كراون. ئه‌و هه‌روه‌ها باس له ڕێككه‌وتنی دیكه ده‌كات و ده‌ڵێ، ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ی پێدانی پشكی هه‌ولێر له بودجه‌ی گشتیی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ حزبی هاوپه‌یمانیی كوردستانی پێی ناڕازین و، هه‌ندێك حزبی نێو هاوپه‌یمانیی نیشتیمانییش سه‌رنجیان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌عه‌ره‌به‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ''ڕێكیشكه‌وتوون له‌وه‌ی، په‌یامێك بده‌ن به ناڕازییه‌كان یان ئۆپۆزسیۆن كه، هاوپه‌یمانه‌تییه نوێیه‌كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هاوكێشه نوێیه‌كان و مه‌رج و لێتێگه‌یشتنه نوێیه‌كاندا ده‌بێت''، ئاماژه‌یشی داوه ''هاوكێشه و مه‌رج و ڕێككه‌وتنه‌كانیش، به‌گوێره‌ی هێزی كوتله سیاسییه‌كان و قه‌ڵه‌مڕۆیییان، ژماره‌ی چه‌كدارانی(باڵی سه‌ربازییه‌كه‌ی كوتله‌كان، پێوه‌ندیی كوتله‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كاریگه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ورووپایی و هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێ)، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێ.''
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای هه‌رهێمی كوردستانی كرد بۆ به‌غدا كه پێك هاتبوو له، (كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی)جێگری یه‌كه‌می سكرته‌ری گشتیی یه‌كێتی، (مه‌لابه‌ختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، (سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین) ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، (د.ڕۆژ نووری شاوێس و ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود) سكرتێری حزبی سۆشیالیت دیموكراتی كوردستان، (فواد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه به جیا له‌گه‌ڵ، سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، حكوومه‌ت و، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی شیعه به سه‌رۆكایه‌تیی (عه‌مار ئه‌لحه‌كیم)، كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، (ساڵح موڵه‌گ) و سه‌ركۆماری عێراق(فواد مه‌عسووم)دا كۆ بوونه‌وه.
KDP
