سەرۆکی کانتۆنی جزیرە: کوردی سووریا دەوڵەتیان ناوێت
حەمیدی دەهام هادی جەڕبا، هاوسەرۆکی کانتۆنی جەزیرە لە کۆڕبەندی گفتوگۆی دیموکراتیی سووریا لە شارۆچکەی رمێلان لە پارێزگای قامیشلۆ رایگەیاندووە، کە ”تەنها دوژمنانی گەلی کورد داوای دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکەن“.
حەمیدی دەهام هادی جەڕبا، کە عەرەبێکی سووریایە و پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) وەک هاوسەرۆکی کانتۆنی جەزیرە دەستنیشانی کردووە، کورد هاووڵاتیی سووریایە و دەوڵەتی سەربەخۆیان ناوێت.
هاوسەرۆکی کانتۆنی جەزیرە پەیامێک ئاراستەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا دەکات و دەڵێت، ”روودەکەمە بەڕێز سەرۆک بەشار ئەسەد، وەرە بزانە رۆڵەکانی کانتۆنی جزیرە چییان کردووە؟“، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی، هاووڵاتییانی ئەو کانتۆنە بەرگریی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن.
باسنيوز
