ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لەسەر ئاستی شەقام پێشوازییەکی باش لەبارزانی کراوە
ئەمڕۆ شەممە 1\10\2016، عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان،ڕایگەیاند: “سەردانی بارزانی بۆ بەغدا لەزۆر ڕووەوە لە جێگای خۆیدا بوو، چونکە ئێستا بارزانی کوردستانی کردووەتە ناوەندی بڕیاری نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئێستا شاندی نێودەوڵەتی بەردەوام چاویان لەسەر کوردستانە، لەهەمان کاتدا لەگەڵ بەغدا خاڵی هاوبەشمان هەیە، بابەتی تیرۆر و داعش، بابەتی هەموو عێراقییەکانە، ئازادکردنەوەی مووسڵ ئەرکی سەرشانی هەردوولامانە، بۆیە گرنگە ئەولەویەتی کاری ئێمە نەهێشتنی داعش بێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە کوردستانیش گرفتی داراییان هەیە، بەتایبەتی بەشێکی پەیوەندی بە هاوکێشەی نێودەوڵەتی و بەشێکی پەیوەندی بە حکوومەتی عێراقەوە هەیە، بۆیە هەندێک لایەنی سیاسی موزایەدەیان دەکرد کە ئەگەر ئێمە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوین، کێشەی داراییمان چارەسەر دەبێت، ئەمە پایامێک بوو بۆ ناوخۆی کوردستان و جیهانی دەرەوەش کە ئێمە بەشێک نەبووین لە گرفتەکان”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر ئاستی شەقامی کوردستان و عێراق و هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ئەم سەردانە بە ئەرێنی لێکدراوەتەوە. گوتیشی: گئەوەی خاڵی گرنگە، دوای ئەو شاندە، شاندێکی دیکەش دەچێتە بەغدا، بەڵام ئەم شاندە جەخت کردنەوەیە لە پەیامی پێشووی شاندی حکوومەت، کە ئەویش بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە".
باسنیوز
