بارزانی لە سەردانەکەی بەغدا دیداری چەند کەسێکی ڕەت کردووەتەوە

 بارزانی لە سەردانەکەی بەغدا دیداری چەند کەسێکی ڕەت کردووەتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە سەردانەکەی بارزانی سەرکەوتووانە بووە و لەئاستی سەرۆکی دەوڵەت پێشوازی لێکرا.

د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی بودجەی کوردستانی بڕی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادە نەبووە نوری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی ببینێت. دەشڵێت: “مالیکی زۆر حەزی لە دیدارەکە بوو، جگە لەوەی زۆر لایەنی دیکە هەبوون کە حەزیان دەکرد بارزانی ببینن، بەڵام بارزانی حەزی نەکردووە، چونکە ئاستی سەردانەکە فەرمی بووە و دیدارەکانیش دیاری کراوبوون”. دووپاتیشی کردەوە: “لە ئاستی سەرۆکی دەوڵەت پێشوازی لە بارزانی و شاندەکەی کوردستان کرا".

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێستا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتی یاسا هیچیان بە دەستەوە نەماوە و دەستیان بە “هەڵمەتێکی ناڕەوا” کردووە. گوتیشی: “پەیوەندیی هەولێر و بەغدا ئاسایی دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکەین بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، چونکە گەشبینین بە چارەسەری کێشەکانی نێوانمان”.













باسنيوز
Top