ڕێبین هەردی شانازی بە عەلی باپیرەوە دەکات

 ڕێبین هەردی شانازی بە عەلی باپیرەوە دەکات
ڕێبین هەردی، نووسەر کە خۆی بە ڕاوێژکاری نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ناساندووە، دڵخۆشیی خۆی بە ”لێدوان و هەڵوێستەکان“ی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیاند.

ڕێبین هەردی، نووسەری شاری سلێمانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، باسی لەوە کردووە کە عەلی باپیر لەوەتەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان دروست بووە، ”لەسەر هەڵوێستەکانیان سوورن“. دەشڵێت: ”زۆر ئازاتر لە هەموو هیزەکانی دی قسە دەکەن و لەم پێناوەشدا زۆر ئازار دراون و ئەدرێن..بەڵام لێدوان و هەڵویستەکانیان یەکجار بەرزە لای من و یەکجار دڵم پێیان خۆشە“.

بە بڕوای ڕێبین هەردی: ”ئەگەر هەمووان وەک عەلی باپیر بە هەڵوێست و ئازا و خاوەنی بیروار و مەبدەئ بوونایە، ئەمڕۆ کوردستان لە شوێنێکی تر دەبوو“. بۆیە ڕوو لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە بە ”گرووپی ئیسلامۆفوبیا“ وەسفیان دەکات و دەڵێت: ”ئەم سەرئێشە و هەڵوێستەیان لەسەر سەپاندنی شەریعەتی ئیسلامی نییە، لەسەر پەچە و نوێژ نییە، بەڵکو لەسەر مەبدەئێکی سیاسیی عەلمانییە“.









باسنيوز
Top