پێشمەرگەکانی دیموکرات لە سنوورەکان دەکشێنەوە

 پێشمەرگەکانی دیموکرات لە سنوورەکان دەکشێنەوە
سەرچاوەیەکی باڵا بە کوردستان24 راگەیاند، لە دوای زنجیرەیه‌ك کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەردوو حیزبی دیموکرات بۆ پاراستنی ئارامی باشووری کوردستان بڕیاریان داوە چالاکییە سەربازییەکانیان لە سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان رابگرن.

ئەو سەرچاوە باڵایە دووپاتیشی کردووە، کە لە سۆنگەی پشتگیریان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە دروستبوونی کێشەو ئاڵۆزیی بۆ حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بڕیاریانداوە پێشمەرگەکانیان لەسەر سنوورەکان بکشێنەوە.










K24
Top