جەلالی شێخ کەریم: تەنیا پڕۆژەکەی ناوەندی بڕیارە دەتوانێت یەکێتی رزگار بکات
جەلال شێخ کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بریکاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: هەموومان ڕاهاتووین کە یەکێتی ڕاکێشین بەو جۆرە، بەڵام داهاتووی یەکێتی چی لێدێت؟ چۆن دەبێت؟ ئەوە هەقی من نییە، ئەوەی لەسەرمە واژووم کردووە لەسەر پڕۆژەی ناوەندی بڕیار”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئێستاش بە بۆچوونی خۆم، ئەو پڕۆژەیەی ناوەندی بڕیار پێشکەشیان کردووە، یەکێتی لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی و لەم بێ سەروبەرییە ڕزگار دەکات”.
جەلالی شێخ کەریم، تێبینی “لەسەر زۆر شت” هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە پێیوایە، ناکرێت ئۆرگانەکانی یەکێتی ئاگایان لە بڕیار نەبێت، کاتێک جێگری سکرتێری گشتی بڵێت، “ئاگام لە بڕیاری ناو یەکێتی نییە”، هەڵەکە لەوێ دایە، ناکرێت ئەو قسەیە بۆ حزبێک بکرێت کە جێگری سکرتێر ئاگاداری بڕیاری حزب نەبێت، وەک ئەو گوتی.
باسنيوز
