نوینەری لایەنەكان ئامادەی دیدارەكەی هەڵەبجە نەبوون

 نوینەری لایەنەكان ئامادەی دیدارەكەی هەڵەبجە نەبوون
ئەگەرچی بڕیار بوو بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/10/2016 ، نوینەری پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەدیدارێكدا كۆ ببنەوە، بەڵام نوێنەری هیچکام لە لایەنەکان لە دیدارەكەدا ئامادە نەبوون.



مەنزەرعەلی، نوێنەری هەڵەبجەی كەمپینی ڕێكخراوەكان بۆ ئاشتەوایی سیاسیی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی كەمپینی ڕیكخراوەكان بۆ ئاشتەوایی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، بڕیارمان دا سەعات 10 ی بەیانی ئەمڕۆ دیداراێك بۆ پێنج لایەنی بەشداربووی حكومەتی هەرێمی كوردستان( پارتی، یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ) ساز بكەین، بەڵام نوێنەری ئەو پێنج لایەنە لەناو مۆنۆمێنی هەڵەبجە ئامادە نەبوون."



ڕوونشی كردە و گوتی: " بڕیار بوو ئەم دیدارە بۆ كەسی یەكەمی لایەنەكان بێت، بەڵام هەندێكیان سەردانی دەرەوەیان كر ، بۆیە بڕیارماندا لەسەر ئاستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بێت، كەچی دواتر برادەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان نەهاتنە سەر خەت و فازیل بەشارەتی، بەرپرسی لقی12 ی هەڵەبجەیان دیاری كرد كە بێت بۆ دیدراەكە، بۆیە لایەنەكانی دیكەش گوتیان ئەگەر پارتی لە ئەسەر ئاستی سەركردایەتیی بێت، ئێمەش لەسەر ئاستی سەر كردایەتی كەس دەنێرین."



گوتیشی:"بڕیارمان دا بەبێ‌ نوێنەری لایەنەكان دیدارەكە بەڕێوە ببەین، بەڵام دواتر پەیامی دیكەمان دەبێت بۆ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان."







باسنيوز
Top