ئەندامێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەڤاڵ ئەبوبەکر نابێتە پارێزگاری سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە 1\10\2016، هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕاگەیاند: “تائێستا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆوە بە شێوەیەکی فەرمی د. ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانییە، پێشتر مانگێک بۆ ئاسۆ فەرەیدوون درێژ کراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ وەکالەتی ئەویش تەواو دەبێت، ئیتر ئێمە نازانین چۆن تازە دەکرێتەوە و چی لێدەکرێت؟ ئاگادارنین”.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، یەکلابووەتەوە و “تەواو نابێت بە پارێزگار، تەنانەت نووسراو بۆ بەپارێزگاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر بەرزنەکراوەتەوە، تا ببێت بە پارێزگار".
هۆشیار ئیسماعیل ڕاشیگەیاند کە ئێستا بە فەرمی، سەردار قادر، بەوەکالەت پارێزگاری سلێمانییە، گوتیشی: “لە هەولێر دان بە سەردار قادر دەنێن یان نا، ئەوە نازانین، لە ئاستی حزبیش وەک ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی، هەر ئەو بە وەکالەت داندراوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی ناوخۆ خۆی ئەو گرفتە چارەسەر بکات".
باسنيوز
